بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی دهۆک لە یاری کۆتایی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ بەرامبەر زاخۆ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو یانە دەکات و دەڵێت گرنگ ئەوەیە کوردستان سەرکەوت.
لەیاری کۆتایی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ، هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یانەی دهۆک بە لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا یارییەکەی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوو بووە پاڵەوان.
لە پەیامێکدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ دەکەم بۆ بەدەستهێنانی پلەکانی یەکەم و دووەم لە جامی عێراق، هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ هەردوو یانە دەخوازم، گرنگ ئەوەیە کوردستان سەرکەوت.
هەواڵ
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ دەکات
پێش ساڵێک