مەلا علی کەڵەک کە خۆی وەک پزیشک و مامۆستای ئایینی دەناسێنێت و دەڵێت، "ژمارەیەكی زۆری جنۆكە و شەیتان دابەزیونەتە سەر زەوی و ئێمەی مرۆڤ لەناودەبەن".
مەلا عەلی کەڵەک کە خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە "دكتۆر مەلا عەلی کوردستانی" ناساندووە، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی سەیر و نامۆ كە گوایە شێوە و ڕووخساری جنۆكەن، نووسیویەتی، "ژمارەیەكی زۆری جنۆكە و شەیتان دابەزیونەتە سەر زەوی و لەناومان دەبەن، تكایە جەنگ ڕابگرن و تەوبە و پەشیمانی دەرببڕن."
پێشتریش مەلا عەلی، سەرچاوەی هەموو کێشە و گرفتەکانی هاوشێوەی جەنگ، کوشتن، برسێتی، جیابوونەوە، ئیرەیی، درۆ، خیانەتکردن، سیحر و جادوو، چاوپیسی بۆ ڕۆحە بەدفڕ و جنۆکە و شەیتانەکان گەڕاندووەتەوە و تەحەددای هەمووانی كردووە كە دەتوانێت بە ماوەیەكی دیاریكراو چارەسەری هەموو كێشەكان بكات.
مامۆستایێکی ئایینی، پێشتر بەردەوام ڕەخنەی لەو کەسانە گرتووە کە بە ناوی ئایینەوە، بانگەشەی چارەسەری پزیشکی دەکەن، یاخود بە ناوی دووعاکردنەوە، نوشتە و جادوو بۆ خەڵک دەنووسن، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند: بڵاوکردنەوەی ڕووخسارێکی سەیر و نامۆ گوایه کە شێوەی جنۆکەیە، هەر خۆی پێچەوانەی ئایینە، چونکە بەپێی دەقی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، جیهانی جنۆکە بۆ ئێمەی مرۆڤ نادیارە و هەرگیز شێوە و ڕووخساریان نەبینراوە و ناشبیندرێن.
هەواڵ
مەلا عەلی كەڵەك: ژمارەیەكی زۆری جنۆكە و شەیتان هاتوونەتە زەوی و لەناومان دەبەن
پێش ساڵێک