بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو کچەی لە ناحیەی شەمامک باوکی خۆی کوشت، هەروەها دوو کەسی دیکە لە ئەندامانی خێزانەکەی دەستگیر کران.
دوێنێ لە ناحیەی شەمامک لە سنووری پارێزگای هەولێر کەسێک بەناوی عادل نووری کوژرا و کچەکەی تۆمەتبار کرا بە کوشتنی باوکی، ئەمڕۆش ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لەسەر ڕووداوی کوشتنی هاونیشتمانی عادل نووری لە ناحیەی شەمامک، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (س، ع، ن) و (ث، ن، س) و (خ، ع، ق) کە دەکەنە کچ و هاوسەر و برای کوژراوەکە.
- لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کێشەکە کۆمەڵایەتییە و تۆمەتبار (س، ع، ن) بە چەکی جۆری کلاشینکۆف باوکی خۆی کوشتووە، هەریەک لە تۆمەتباران (ث، ن، س) و (خ، ع، ق) کە هاوسەر و برای کوژراوەکەن، هۆکار و هاندەربوونە بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە.
هەواڵ
ئەو کچەی باوکی خۆی کوشت دەستگیر کرا
پێش ساڵێک