بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی ڕزگای سەر قەزای خەبات درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتنە خوارەوە، بەپێی دژەتیرۆری کوردستان، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 دژەتیرۆی کوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی تەممووزی 2025، کاتژمێر 05:50، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە درۆنێک لە زەوییە کشتوکاڵیەکانی گوندی کەورەسۆر لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە، بەڵام دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان تەنیا ئاماژەی بە درۆنەکەی ناحیەی ڕزگاری کردووە.