محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەڵێت، هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کاری تیرۆریستیین.


سودانى لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس رایگەیاندووە، لەکاتی شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا توانیویانە 29 هێرش لە عێراقەوە پوچەڵبکەنەوە و هێرشەکان ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە عێراق دەکردە ئامانج.


گوتوشیەتى، بوونی هاوپەیمانان پاساوی داوەتە گرووپە چەکدارەکان خۆیان پڕچەك بكەن، بە کشانەوەی هاوپەیمانان هیچ پاساوێک بۆ ئەو گرووپانە نامێنێتەوە لەدەرەوەی دەوڵەت چەک هەڵبگرن.


سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆتایی ئەمساڵ کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەمریکا دەبێت بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندیی ئەمنیی هاوبەش