نزیکە مانگێک بۆ خۆتۆمارکردن لە پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە، لەدوای ئەو بەروارەوە پڕۆسەکە دەکرێت بە پارە.
سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، ئاڤامیدیای ڕاگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆر پڕۆسەی خۆتۆمارکردن بۆ هاووڵاتییانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو 31-8-2025 درێژ کراوەتەوە.
لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە، هەر هاووڵاتییەک بیەوێت مامەڵەی نوێکردنەوە ئەنجام بدات، بڕی 10 هەزار دینار دەبێت بدات، داوامان کردووە ئەو بڕە کەمبکرێتەوە بۆ پێنج هەزار دینار.
بڕیاری دوای مانگی نۆ مامەڵەی گواستنەوە و زیادکردنی منداڵ لە ئەپڵیکەیشنی خۆراک زیاد بکرێت، لە پارێزگای هەولێر 83٪ـی هاووڵاتییان پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە 17٪ـی ماوە پڕبکەنەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی بەشێکیان لە دەرەوەی وڵاتن و بەشێکیان مردوون تائێستا لە پسوولەی خۆراک ماون، بەشێکیش کێشەی خوێندنەوە یان نەبوونی کارتی نیشتیمانیان هەیە.