پرۆژەی ڕووناکی کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە، پرۆژەکە سەرەتا لە هەولێر جێبەجی کرا، بەڵام ئێستا پرۆژەکە گەیشتووەتە هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان کوردستان کە زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار کەس لە پرۆژەکە سوودمەندبوونە، ئێستا پرۆژەکە لە سەنتەری هەولێر تەواو بووە، بڕیارە تا مانگی تشرینی دووەم تەواوی پارێزگای هەولێر لێی سوودمەند بێت و تاوەکوو کۆتایی 2026 تەواوی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری پێبگات.