سەر لە بەیانى ئەمڕۆ ٢٦/٥/٢٠٢٥ قوباد تاڵەبانى جێگری سەرۆک وەزیرانى هەرێم لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد کۆبونەوەکانمان لەگەڵ پارتى بەردەوامە بۆ پێکهێنانى کابینەی نوێی حکومەت
ڕونیشى کردەوە کە هەردوو لا داواکارییەکانى خۆیان پێشکەش دەکەن ، ڕەنگە ئێمە لە کۆبونەوەى پێشودا کۆمەڵێک داواکاریمان هەبووبێت ، بەڵام لە کۆبونەوەى داهاتوودا داواکاری جیاوازمان هەبێت ، یاخود پارتى دیموکراتى کوردستان شتێکیان پێ باش بێت بەڵام ئێمە سبەینێ شتێکی ترمان پێ باشتر بێت .
بۆیە پێتان سەیر نەبێت ئەگەر سبەینێ یەکێتی نیشتمانى کوردستان داواکاری جیاوازی هەبێت.