ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨-٥ ژنانى باکور و باشور بە بەشداری چەند پەرلەمانتارێکی باشور و باکوری کوردستان  لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆنفڕانسى پەڕلەمانى ژنانى کورد دەستی پێکرد و وا بڕیارە دوو رۆژ بەردەوام بێت ،  

کۆنفرانسەکە پەیوەستە بە پرسى  (ژنان سیاسەتى دیموکراسى بەڕێوەدەبەن) کۆمەڵگەیەکى دیموکراسی بنیات دەنێن ، هەروەها پرسى ئاشتى و دیموکراسى تاووتوێ دەکەن ، ئەم کۆنفڕانسە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت ، لە میانەى کۆبوونەوەکەدا تیشک دەخرێتە سەر پرسە هاوبەشەکانى هەردوو لا بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە سیاسەتی وڵاتان.