ئەمڕۆ ٢٩-٥ شێروان دووبەردانى ئەندامی پەرلەمانى عێراق لەسەر فراکسیۆنى پارتى لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا ڕایگەیاند ، بڕیاری بڕینى موچە بڕیارێکی سیاسییە و %١٠٠ نەکراوە و نەبووە لە هەموو جیهاندا ، دیارە ئەو ڕێککەوتنەی سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا کردی ، مەسەلەی گرێبەستەکەی غاز ، بووەتە هۆی نیگەران بوونى بە غدا.
مووچەخۆرانى هەرێمی کوردستان وەکو هەر هاوڵاتییەکى عێڕاق مافی دەستووری و یاسایی هەیە کە موچەی خۆی لە کۆتایی مانگ وەربگرێت.
شێروان دووبەرانى ئەوە دوپات دەکاتەوە کە هەمیشە سەرۆک بارزانى تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە عێراق دوای ٢٠٣٠ دەبێ بە هاوبەشى و ڕێککەوتن بەڕێوە بچێت ، ناکرێت هیچ شتێک بە هێز و بە زۆر بکرێت ، ئێمە لەگەڵ بەغدا بە دەستوور ڕێککەوتوین ، ئەمڕۆ عێراق عێراقێکی فیدراڵی و ئیتیحادییە .
لە درێژەی لێدوانەکەدا دەڵێ : ئەگەر بەغدا بەم شێوەیە بەردەوام بێت بابەتى موچە بکاتە چەک بۆ ئامانجی سیاسی خۆی بەکاری بهینێت ، بە دڵنییاییەوە ئێمە قوبوڵی ناکەین و هەڵوێستمان دەبێت ، جا بە ڕیفراندۆم بێت یاخود بە گفتوگۆ .
چونکە ناکرێ هەموو چین و توێژەکانى هەرێمى کوردستان باجى ئەم بارودۆخە بدەن .