پێنج حزب و باڵێکى بزوتنەوەى گۆران بەشداری کۆبونەوەکان ناکەن کەلەسەر بانگهێشتى دەستەى کارگێڕى سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان کراوە.
ڕۆژی هەینى نامەیەک بۆ هەموو حزب و لایەنەکانى هەرێمى کوردستان نێردراوە بە ناوی دەستەى کارگێڕى پارتى دیموکراتى کوردستان ، تیایدا هاتووە :
دەستەى کارگێڕی پارتى بە پێویستى دەزانێ بۆ تاووتوێ کردنى دۆخی هەنووکەیی،
کۆبوونەوەیەکى فراوان لەگەڵ حزبەکان بکات.
بەڵام کۆمەڵێک لە حزب و لایەنە ساسییەکانى هەرێمى کوردستان ڕایانگەیاند کە بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن ، پاساوی بەشداری نەکردنیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دەڵێن پەرلەمانى کوردستان مەرجەعی شەرعى هەرێمى کوردستانە ، دەبێ لەوێوە هەموو بڕیارەکان بدرێ و کۆبوونەوە بکرێ .
هەریەک لە ڕەوتى هەڵوێست ، بەرەی گەل ، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، کۆمەڵەی دادگەری کوردستان ، نەوەى نوێ هەروەها باڵێکى گردی زەرگەتەی بزوتنەوەى گۆڕان بانگهێشتەکەی پارتییان ڕەتکردەوە .
یەکێتى نیشتمانى کوردستان بە نوێنەرایەتى هەر یەک لە سالار سەرحەد ، د. مجید محمد بەشدارى کۆبوونەوەکە دەکات .