بەئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک فراوان دەکرێت و ئەم هەفتەیە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەپڵیکێشنەکە کارا دەکرێت.
دوای 28 ساڵ فۆڕمی خۆراک گۆڕانکاری بەسەرداهات و بە ئەلیکترۆنی کرا، پرۆسەکە لە سەنتەری هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و لەماوەی چەند مانگێکدا سەرجەم خێزانەکانی هەرێمی کوردستان تۆماردەکرێن.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بارزگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ڕۆژی سێشەممە 03-06-2025، لە سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ئەپلیکەیشنەکە کارا دەکرێت و هاووڵاتیان دەتوانن خۆیان تۆماربکەن، مەرجە سەرجەم ئەو ئەندامانەی تۆمار دەکرێن، کارتی نیشتمانیان هەبێت."
ئەمەش بزانە: ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ ڕێکخستنەوەی سیستمی دابەشکردنی بەشەخۆراک، لە هەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن و 350 هەزار کەس لە فۆڕمی خۆراک سوودمەند دەبن.