سەرچاوەیەکی باڵا کە بەشداربووە لە کۆبوونەوە، ڕایگەیاند یانەی زاخۆ هەوڵی زۆریدا یارییەکە نەکرێت، چونکە بەشێکی یاریزانەکانی پەیوەندی ریزی هەڵبژاردەی عێراقەوە دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، نوێنەری هەردوو یانەی زاخۆ و نەورۆز دژی ئەوە بوون ئەو 10 خولەکەی یارییەکە، لە یاریگای فرەنسۆ هەریری نەکرێت

بڕیارە شەممەی داهاتوو، 10 خولەکی کۆتایی یارییەکەی زاخۆ و نەورۆز لە یاریگای فرەنسۆ هەریری ئەنجام بدرێت، بەبێ ئامادەبوونی هاندەران.

هادی کەریم، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی نەورۆز تایبەت بە کەناڵ8:
"فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاگاداریکردینەوە، کە رێکەوتی 24ی ئەم مانگە ئەو 10 خولەکەی یاریی نێوان یانەکەمان و یانەی زاخۆ کە تەواونەکرا، لە یاریگای فرەنسۆ هەریری لە هەولێر تەواودەکرێت."

هاوکات هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ دژی ئەوەبوون یارییەکەیان لە هەولێر تەواوبکەن، بەگوێرەی زانیارییەکان، یانەی نەورۆز چەندجارێک داوایکردووە یارییەکە لەیاریگای خۆیدا تەواوبکرێت، بەڵام لیژنەی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە مکوڕبووە لەسەرئەوەی، کە دەبێت یارییەکە لەیاریگایەکی بێلایەندا تەواوبکرێت، بۆیە یانەی نەورۆز تانە لە بڕیارەکە دەدات و نایەوێت یارییە تەواونەکراوەکەی بەرامبەر زاخۆ لە یاریگای فرەنسۆ هەریری ئەنجامبدات.
سەرچاوەیەکی باڵا کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووە، ئاشکرایکردووە، یانەی زاخۆ هەوڵی زۆریداوە یارییەکە نەکرێت، چونکە بەشێک لە یاریزانەکانیان پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێراقەوە دەکەن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریەکان، هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ دژی ئەوەبوون یارییەکە لەیاریگای فرەنسۆ هەریری بکرێت، بەڵام بڕیاری فیدراسیۆن دژی خواستی ئەوان بووە.
بڕیارە شەممەی داهاتوو، 10 خولەکی کۆتایی یاریی نێوان نەورۆز و زاخۆ لە یاریگای فرەنسۆ هەریری بەبێ ئامادەبوونی هاندەر ئەنجامبدرێت.