لە یارییەکانی وەرزی داهاتوویی سعودییە رێگا بە یانەکان دەدرێت ناوبژیوانی بیانی بە کرێ بهێنن بۆ ئەو یارییانەی دەیانەوێت.
لیژنەی ناوبژیوانانی یەکێتی تۆپی پێی سعودیە میکانیزمی بۆ داواکردنی ناوبژیوانی بیانی بۆ وەرزی داهاتووی ڕاگەیاند، ئەم میکانیزمە لە پاڵەوانێتییەکانی جامی شای سعودیە و خولی روشەن جێبەجێ دەکرێت.
میکانیزمە نوێیەکە مافی ئەوەی بە یانەکان داوە کە داوای ستافێکی ناوبژیوانی غەیرە سعودی بکەن بەبێ سنوورێکی دیاریکراو، جا یارییەکەلە یاریگای یانەکە بێت یان لە دەرەوەی یاریگای خۆی، بە مەرجێک داواکارییەکە 21 ڕۆژ پێش بەرواری یارییەکە بۆ خولی ڕۆشن پێشکەش بکرێت، هەروەها 14 ڕۆژ پێش بەرواری یارییەکە بۆ یارییەکان لە جامی شا.
ئاماژە بەوەشکراوە، نرخی هێنانی ستافێکی چورا ناوبژیوانی 300 هەزار ریالی سعودییە و ستافێکی پێنج ناوبژیوانی نرخەکەی 375 هەزار ریالی سعودی و 450 هەزار ریالی سعودی بۆ ستافی شەش ناوبژیوانیی.
ناوبژیوانەکانیش ئەگەر پیکبین لە ستافێکی شەس کەسی بریتین لە، ناوبژیوانی یاریگا، دوو یاریدەدەر، ناوبژیوانی چوارەم، ناوبژیوانێکیڤیدیۆیی، و یاریدەدەرێکی ناوبژیوانی ڤیدیۆیی