رۆدریگۆ دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە و ریال مەدریدیس نرخی بە 90 ملیۆن یۆرۆ دیارییکردووە لە ئەگەری پەشیمانبوونەوەی.
دەوروبەری، ڕۆدریگۆ دەیەوێت لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بمێنێتەوە، ئەوە جگە لەوەی بە دۆخێکی دەروونی باشدا تێناپەڕێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانە بەڕازیلییەکە بڕیاریداوە هەموو هەوڵێکی خۆی بدات بۆ ئەوەی تواناکانی خۆی بۆ چابی ئەلۆنسۆ بسەلمێنێت و لە پێکهاتەی سەرەکی یارییی بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕیال مەدرید تا ئێستاش ئامادە نییە بە کەمتر لە 90 ملیۆن یۆرۆ هێرشبەرەکە بفرۆشێت، بەرپرسانی یانەکە ئەو نرخەیان بۆ دیارییکردووە ئەگەر یاریزانەکە بیەوێت بروات.
ئاس دەڵێت؛ سەرەڕای ئارەزووی چەند یانەیەکی گەورە بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە، بەڵام تا ئێستا هیچ یانەیەک ئۆفەرێکی فەرمیپێشکەش نەکردووە کە هاوتای داواکارییەکانی ڕیال مەدرید بێت.
رۆدریگۆ گۆیس تەمەنی 24 ساڵە و تا هاوینی2028 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید درێژ دەبێتەوە، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانبە دیارییکراوی 90 ملیۆن یۆرۆیە.