ئیزاک گەڕایەوە نیوکاسڵ و لە کۆبوونەوەیەکدا داهاتووی بە مانەوە یاخود رۆیشتن یەکلایدەکرێتەوە.
ئەلێکساندەر ئیزاک لە ماوەیەکی کەمدا وەک ئەستێرەی یەکەمی نیوکاسڵ جێی خۆی لە دڵی هاندەرانی یانەکەدا کردەوە، بەڵام لە ئێستادا هاندەرانی یانەکەی توڕە کردووە ئەویش بە رەفتارەکانی و بڕیاری جێهێشتنی مەگپایس لە پێناو چوونی بۆ لیڤەرپول.
ئیزاک داوای لە یانەکەی کردووە بیفرۆشن، نیوکاسڵیش گرێبەستێکی رێدزی رەتکردووەتەوە و ئامادەنییە لەم هاوینەدا دەستبەرداری ببێت، رێگریکردنی یانەکەی لە چوونی بۆ لیڤەر یاریزانەکەی توڕە کرد و بڕیاریدا مەشقەکانی یانەکە بەجێبهێڵێت و لەگەڵ ریاڵ سۆسیدادی یانەی پێشووی مەشقی دەکرد.
بەڵام لە ئێستادا هێرشبەرە سویدییەکە گەڕاوەتەوە بۆ نیوکاسڵ و بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەن، بڕیار وایە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە کۆببێتەوە و بڕیاری کۆتایی بدەن سەبارەت بە داهاتووی.
پێشتر لیڤەرپوول بڕی 110 ملیۆن پاوەند پێشکەشکردبوو بەڵام نیوکاسڵ داوای 150 ملیۆنی کردبوو، وا بڕیاریشە هێرشبەرەکە و یانەکەی لە کۆبونەوەکەدا داهاتووی ئیزاک یەکلایبکەنەوە.
ئێدی هاو راهێنەری نیوکاسڵێش لەسەر ئەستێرەکەی تیپەکەی دەڵێت:ئێرە نیوکاسڵ یونایتدە، یاریزانەکان بەرپرسیاریەتییان لەسەرە کە بەشێک بن لە پێکهاتەکە و لە تیمەکە، پێویستە رەفتارت گونجاو بێت و ئەوەش گرنگە، یاریزانەکان دەبێت دەرفەتی مەشقکردن لەگەڵ ئەم یانەیە بەدەست بهێنن.