مانچستەر سیتی بڕیاریداوە گرێبەستی ڕوبن دیاز نوێ بکاتەوە و یاریزانەکەش دڵخۆشە لە یانەکەی.
ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیک ڕایگەیاند، بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەگەڵ رۆبن دیازی بەرگریکاری یانەکەیان گەشتونەتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان بەڵام هێشتا دیار نیە بۆ چەند وەرزی دیکە درێژدەکرێتەوە..
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بەرگریکارە پۆرتوگالیەکە رەزامەندی داوە لەسەر مانەوە لە مانچستەر سیتی بۆ ماوەی چەندین ساڵیتر و درێژەدان بە یارییکردن لە یاریگای ئیتیحاد.
نوسیویەتی، یانە ئینگلیزیەکە لە ماوەی داهاتوودا نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە رادەگەیەنێت و ئەو ماوەیەش ئاشکرا دەکات کە لەگەڵ یانەکەیاندا دەمێنێتەوە.
دیاز لە ساڵی 2020 لە یانەی بەنفیکای پۆرتوگالیەوە پەیوەندی کردوەە بە مان سیتیەوە، گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت.
بەرگریکارە پورتوگالیەکە یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکانی یانەکە و لەگەڵ ستیزن 10 نازناوی بردوەتەوە چوار جار نازناوی پریمەرلیگ و یەک جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەست هێناوە، لە 222 یاریی یانەکەیدا بەشداریکردوە و خاوەنی چوار گۆڵ و پێنج ئەسیستە