پارتی نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ڤیاڕیاڵ و یانە گەورەکانیش بەهۆی تۆمەتەکانەوە لێی کشاونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دەیڤد ئۆرنشتاین، یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی نزیکە لە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی تۆماس پارتی غانایی و یاریزانی پێشووی یانەکانی ئارسناڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ ماوەی دوو وەرز.
یاریزانەکە پاش ئەوەی بڕیاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ گەنەرز نوێنەکاتەوە چاوەڕێ دەکرا چەندین یانەی گەورە هەوڵی گواستنەوەی بدەن بەڵام تۆمەتەکانی داواکاری گشتی بەریتانیا لەسەر پێنج دەستدرێژی و یەک دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر سێ ژن لە نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2022 بەشێکی زۆرێک یانەکانی لە گواستنەوەی کشاندەوە.
گەڕانەوەی پارتی بۆ لالیگا لەڕێی ڤیاڕیاڵەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یاریزانەکە پێیباش بووە لەگەڵ یانەیەک یاریبکات بەشداربێت لە چامپیۆنز لیگ، وە دەشیەوێت لە ئێستادا لە تۆپی پێی ئەوروپا دوورنەکەوێتەوە.
ناوەڕاستکارە 32 ساڵانەکە، وەرزی پێشوو لە پێکهاتەی ئارسناڵ درەوشایەوە، لە کۆی 52 یاری یانەکەشی توانی چوار گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.
وەرزش
پارتی نزیکە لە یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا
پێش ساڵێک