كارگێڕى یانه‌ى ئێڤه‌رتۆنى ئینگلیزى بڕیاریداوه، یاریگاى گودسین پارك یارییه‌كانى تیپى خانمانى تێدا ئه‌نجامبدرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و یاریگا ته‌مه‌ن 133 ساڵه له‌شارى لیڤه‌رپووڵ ناڕوخێنن.
سبه‌ى یه‌كشه‌ممه یانه‌ى ئێڤه‌رتۆن دوایین یاریی له یاریگاى گودیسن پارك ئه‌نجامده‌دات و دواى 133 یارییكردن له‌و یاریگایه بۆ وه‌رزى داهاتوو ده‌چنه یاریگا نوێیه‌كه‌یان كه دوێنێ بڕیاریدرا ناوى بنرێت " هیل دیكنسۆن"
ساڵى 2021 كاتێك شاره‌وانى شارى لیڤه‌رپووڵ بڕیاریدا یاریگایه‌كى نوێ بۆ یانه‌ى ئێڤه‌رتۆن دروستبكرێت، بڕیاربوو گودیسن پارك بڕوخێنن، به‌ڵام یانه شین پۆشه‌كه دوێنێ ئاشكرایكرد كه یاریگاى گودیسن پارك ده‌بێته یاریگاى یه‌كه‌مى تیپى خانمان.
گودیسن پارك له ساڵى 1892 دروستكراوه، یانه‌ى ئێڤه‌رتۆن له‌و یاریگایه 2789 یاریى ئه‌نجامداوه و جێگه‌ى 39,572 كورسى له خۆده‌گرێت، ساڵى 1966 به‌شێك له یارییه‌كانى یارییه‌كانى جامى جیهانى له ئامێز گرتووه.