هەردوو ئەفسانەکەی تۆپی پێ، لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان نوێ ناکەنەوە، پرسیارەکەش ئەوەیە بە نیازی چین؟ ئەم هەواڵە بووەتە جێگەی سەرنجی هاندەران.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی کەسییان رازی نەبوون بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەیان لەگەڵ یانەکانی ئێستایان نوێ بکەنەوە، کە کریستیانۆ لەگەڵ نەسڕی سعودیە و مێسیش لەگەڵ ئینتەر مەیامی ئەمریکیە، ئەمەش پرسیاری لای هاندەران دروست کردووە، ئایا دەگەڕێنەوەبۆ سەردەمی زێڕین و بە یادی جاران یاریی دەکەنەوە، یانیش وازهێنان نزیکە..

سەبارەت کریستیانۆ، چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایان کردووە، لە نمونەی برونۆ ئەندرادێ، رۆژنامەوانی وەرزشی دەڵێت کریستیانۆ داوای کردووە لە ئیدارەی یانەەک، کە دەبێت پێکهاتەکە بگۆڕن و گرێبەستی نوێ ئەنجامبدەن، کریس دەیەوێت گۆرانکاریی ریشەیی بکرێت تاوەکو وەرزی داهاتوو بتوانن رکابەریی بکەن، هەر بۆیە ئەم مەرجەی داناوە، دەڵێت تاوەکو ئەمە نەکەن من لای ئێوە نامێنمەوە.

لە لایەکی ترەوە مێسی، دوای ئەوەی کە گومان هەبوو لەوەی هاوین بگەڕیتەوە بۆ بەرشلۆنە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک دیار نییە، فابریزیۆ رۆمانۆش ئاشکرایکرد، مێسی ناگەڕێتەوە بەرشلۆنە مەگەر بۆ سەردان و لە ساتی کردنەوەی یاریگای سپۆتیفای کامپ نو  سەرێک بداتەوە، لەگەڵ ئینتەر مەیامیش جارێک هیچ هەواڵێکی فەرمیی نییە و نوێکردنەوەکە تەنیا پەیوەستە بەکاتەوە، چونکە مێسی بۆ چێژ یاریی دەکات، هەر کاتێک خۆی بیەوێت لە دنیای تۆپی پێ خانەنشین دەبێت.