Logo
هەواڵ ئابوری وەرزش کولتوور هونەر وتار ڤیدیۆ تەندروستی فۆتۆ ستۆری
Loading weather...
وەرزش

کیلیان ئێمباپێ گۆڵەکەی پێشکەش بە رۆحی دیۆگۆ جۆتای یاریزانی کۆچکردووی پۆرتوگال و یانەی لیڤەرپوول کرد.

کیلیان ئێمباپێ گۆڵەکەی پێشکەش بە رۆحی دیۆگۆ جۆتای یاریزانی کۆچکردووی پۆرتوگال و یانەی لیڤەرپوول کرد. پێش ساڵێک
ئەستێرە فەرەنسییەکە وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یاریگا و لە خولەکی 94ـی یارییەکەدا بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆند، توانی بە لێدانێکی مقەستیی نایاب تۆڕی دۆرتمۆند بهەژێنێت، دوای ئەوەی پاسێکی لە ئاردا گولەرەوە پێگەیشت.

دوای گۆڵەکە، ئێمباپێ بە جوڵەی دەستی ئاماژەی بە ژمارە "20" کرد، کە ژمارەی درێسەکەی دیۆگۆ جۆتا بوو لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول، وەک رێزێک بۆ یادی ئەو یاریزانە کە لە رووداوێکی دڵتەزێندا هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

گۆڵەکەی ئێمباپێ سێیەم گۆڵی یانەکەی بوو و یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی لۆس بلانکۆس بە ئەنجامی 3-2 یارییەکە بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناخی پێش کۆتایی جامی جیهانیی یانەکان.

دیۆگۆ جۆتا و براکەی لە 3ـی ئەم مانگە لە رووداوێکی هاتوچۆی دڵتەزێندا لە شاری زامۆرای ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا، ئەمەش کاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە و زۆرێک لە یاریزانان هاوخەمیی خۆیان دەربڕی.

پێشتر و لە هەمان رۆژدا، عوسمان دێمبێلی، هاونیشتیمانیی ئێمباپێ، دوای تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوە بۆ پاریس سانجێرمان بەرامبەر بایرن میونشن، بە هەمان شێوە ئاوڕی لە یادی جۆتا دایەوە و رێزی لێ گرت.

یانەکەی چابی ئالۆنسۆ، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی جیهانیی یانەکاندا، رووبەڕووی پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ دەبێتەوە.
 
 
 
 

دواین هەواڵ

ژمارەی لایەنە کوردستانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
شەهرام نازری دوای 18 ساڵ بەشێک لە 'شانامەی کوردی 2' بڵاودەکاتەوە
پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەستی پێ کردەوە
نرخی خەیار زیاتر لە 300% و شووتی 100% بەرزبووەوە


دواین هەواڵ

رۆبن دیاز گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە
داهاتووی ئیزاک یەکلایدەکرێتەوە
پارتی نزیکە لە یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا
سعودییە رێگا بە یانەکان دەدات ناوبژیوانی بیانی بە کرێ بگرن
Logo
© 2026 Golden News