Logo
هەواڵ ئابوری وەرزش کولتوور هونەر وتار ڤیدیۆ تەندروستی فۆتۆ ستۆری
Loading weather...
وەرزش

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال سۆسیدادی بۆ یانەکەی راگەیاند.

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال سۆسیدادی بۆ یانەکەی راگەیاند. پێش ساڵێک
ارسیناڵ لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "خۆشحاڵین کە رایدەگەیێنێن مارتن زوبیمێندی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بە گرێبەستێکی درێژخایەن پەیوەندیمان پێوە دەکات.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان تێچووی گرێبەستی یاریزانەکە 65 ملیۆن یۆرۆیە و زوبیمێندی بەدرێسی ئارسیناڵەوە ژمارە 36 دەپۆشێت و گرێبەستەکەی بۆ پێنج ساڵ دەبێت.
 
دوای پەیوەندیکردنی بە یانەکەوە مارتن زوبیمێندی بە ماڵپەری یانەی ئارسیناڵی گوت " ئەمە ساتێکی گەورەیە لە ژیانی وەرزشی مندا، ئەمە ئەو هەنگاوەیە کە من بەدوایدا دەگەڕام و یەکێکە لەوانەی کە دەمویست بیکەم، هەر کە قاچت خستە ئێرەوە، تێدەگەیت ئەم یانەیە و ئەم تیپە چەند گەورەن."
 
یاریزانە نوێیەکەی یانە لەندەنییەکە زیاتر قسەیکردووە و دەڵێت "شێوازی یارییکردنی ئارسیناڵ بۆ من گونجاوە، بۆیە دەمویست بێمە ئێرە، یانەکە لە ماوەی رابردوودا توانای خۆی پێشانداوە و هێشتا باشترینیش لە ئارادایە."
 
ئاندریا بێرتا، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئارسیناڵ لەبارەی گواستنەوەی یاریزانەکەوە دەڵێت "ئێمە زۆر دڵخۆشین بە هێنانی مارتن بۆ ئارسیناڵ و شانازییەکی زۆرمان هەیە بە کۆتایی هێنان بەم گواستنەوەیە، مارتن ئامانجێکی سەرەکی بوو بۆ ئێمە و هەموومان دەزانین کە ئەو یاریزانێکی تەواو گونجاوە بۆ پێکهاتەکەمان بەو کوالێتییە بەرزەی کە هەیەتی."
 
ئارسیناڵ لە کۆتایی راگەیێنراوەکەیدا نووسیوویەتی "هەمووان لە ئارسیناڵ بەخێرهاتنی مارتن دەکەن بۆ یانەکە."
 
 
 
 

دواین هەواڵ

ژمارەی لایەنە کوردستانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
شەهرام نازری دوای 18 ساڵ بەشێک لە 'شانامەی کوردی 2' بڵاودەکاتەوە
پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەستی پێ کردەوە
نرخی خەیار زیاتر لە 300% و شووتی 100% بەرزبووەوە


دواین هەواڵ

رۆبن دیاز گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە
داهاتووی ئیزاک یەکلایدەکرێتەوە
پارتی نزیکە لە یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا
سعودییە رێگا بە یانەکان دەدات ناوبژیوانی بیانی بە کرێ بگرن
Logo
© 2026 Golden News