بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی کریستۆڤەر نکۆنکۆ دەکەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان و بیکەنە بەشێکی گرنگی پرۆژە نوێیەکەی رۆبن ئەمۆریمی راهێنەر.
رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە چێڵسی ئامادەیە دەستبەرداری ئەستێرە فەڕەنسییەکە ببێت، بەڵام داوایان لە شەیتانە سوورەکان کردووە گرێبەستێک بەبڕی 35 ملیۆن پاوەند ئامادەبکەن و بەکەمتر لەوبڕە دەستبەرداری یاریزانەکەیان نابن.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە مان یونایتد ئامادەیە ئەو بڕە پێشکەشی بلوز بکات و بۆ ئەنجامدانی ئەم گرێبەستەش تەنها رەزامەندی هێرشبەرەکەی ماوە.
گرێبەستی نکۆنکۆ لەگەڵ چێڵسی لە ساڵی 2029 کۆتایی پێدێت و ماوەی دووساڵە بەدرێسی یانە ئینگلزییەکەوە یاری دەکات، لەوماوەیەشدا توانیوێتی 18 گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات