برادلی بارکۆلای ئەستێرەی فەرەنسی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە ساڵی 2028 کۆتاییدێت بەڵام چەندین یانە لە ئێستاوە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی.
لە ماوەی رابردووشدا رۆژنامەکان بڵاویان کردەوە کە یانەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی و چەند یانەیەکی پریمەر لیگ چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و دەیانەوێت پەلکێشی بکەن.
لە نوێترین پێشهاتدا، فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی وەرزشی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی پاریس سان جیرمان هەنگاوەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی سگرێبەستی هێرشبەرە لاوەکەیان.
فابریزیۆ دوپاتیکردووەتەوە کە بارکۆلا هەست بە دڵخۆشی دەکات لە پاریس سان جێرمان و دەیەوێت بمێنێتەوە بەڵام مەرجی ئەوەیە کە بەڵێنی پێبدرێت لە یارییەکاندا لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت و لە سەر کورسی یەدەگ نەبێت.
بارکۆلا لە هاوینی 2023 پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد و تا ئێستا 101 یاریی بۆ ئەو یانەیە ئەنجامداوە، 26 گۆڵی تۆمارکردووە و 29 ئەسیستی هەیە، حەوت نازناویشی لەگەڵدا بەدەستهێناوە