Logo
هەواڵ ئابوری وەرزش کولتوور هونەر وتار ڤیدیۆ تەندروستی فۆتۆ ستۆری
Loading weather...
وەرزش

پاریس هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ دەستپێکردووە و ئینریکی متمانەی بە رامۆس نییە.

پاریس هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ دەستپێکردووە و ئینریکی متمانەی بە رامۆس نییە. پێش ساڵێک
لە راپۆرتێکدا رۆژنامەی ئی ئێس پی ئێن رایگەیاندووە، یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر داوای لویس ئینریکی راهێنەریان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ گۆس دەستپێکردووە و لە ئەمریکاش گفتوگۆیان لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە ئەنجامداوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە، لە یاری دەستپێکی جامی جیهانی یانەکان کە یەکەمین یاری ئەلۆنسۆ بوو وەک راهێنەری ریاڵ مەدرید، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاری کرد، بەڵام دواتر خرایە سەر کورسی یەدەگ و لە سێ یاری رابردوودا تەنها 23 خولەک یاری کردووە.
تۆڕەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە، ئێنریکی بە کارگێڕی پاریس سان جێرمانی راگەیاندووە کە باوەڕی بە گۆنچالۆ رامۆس نییە، ئەو هێرشبەرێکی دەوێت کە بتوانێت لە پێگە جیاوازەکاندا یاری بکات بە جوڵەی بەردەوام لە هێرشبردندا، هەروەها رۆدریگۆ بە باشترین بژاردە بۆ سیستەمەکەی دەبینێت.
نرخی رۆدریگۆ لە بازاڕی گواستنەوە بە 90 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، لەگەڵ ریاڵ مەدرید 12 نازناوی بەدەستهێناوە و لە 270 یاریدا خاوەنی 68 گۆڵ و 51 ئەسیسستە.
 
 
 
 
 

دواین هەواڵ

ژمارەی لایەنە کوردستانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
شەهرام نازری دوای 18 ساڵ بەشێک لە 'شانامەی کوردی 2' بڵاودەکاتەوە
پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەستی پێ کردەوە
نرخی خەیار زیاتر لە 300% و شووتی 100% بەرزبووەوە


دواین هەواڵ

رۆبن دیاز گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە
داهاتووی ئیزاک یەکلایدەکرێتەوە
پارتی نزیکە لە یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا
سعودییە رێگا بە یانەکان دەدات ناوبژیوانی بیانی بە کرێ بگرن
Logo
© 2026 Golden News