میلان لیستی یاریزانەکانی بڵاوکردەوە بۆ مەشقەکانی پێش وەرز و ناوی تیۆ لە لیستەکەدا نابینرێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی گواستنەوەی تیۆ هێرناندێز لە میلانۆ بۆ یانەی هیلال بەرەو کاڵبوونەوە دەچوو، بەڵام پاش راگەیاندنی لیستی یاریزانەکانی یانەکەی ئیتاڵیا دووبارە دەنگۆی چوونی بەرگریکارە فەڕەنسییەکە بۆ سعودیە سەریهەڵدایەوە.
یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی، لیستی فەرمی ئەو یاریزانانەی راگەیاند کە پێویستە بەم نزیکانە کەمپی هاوینەی پێش وەرز دەستپێبکەن و ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ناوی تیۆ هێرناندێز لە لیستی میلاندا دەرناکەوێت.
یانەکە دەست بە یەکەمین مەشق و راهێنانەکانی دەکات بە سەرپەرشتی ئەلێگری راهێنەری نوێیان، نەبوونی ناوی تیۆ لە لیستەکەدا دەریدەخات میلان بەنیازە ئەستێرە فەرەنسییەکەی بفرۆشێت.
کالچیۆ مێرکاتۆش باسی لەوەکردووە، لابردنی ناوی تیۆ هێرناندێز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەی سی میلان دەیەوێت لەم هاوینەدا دەستبەرداری ببێت.
تیۆی 27 ساڵان، ساڵی 2019 پەیوەندی بە ریزەکانی ئەی سی میلانەوە کرد، لەگەڵ یانەکە بەشداری لە 262 یاریدا کردووە و خاوەنی 36 گۆڵ و 51 ئەسیستە و دوو نازناویشی لەگەڵ بەدەستهێناون.