لە یاریی کۆتایی جامی کۆنکاکاف، هەردوو هەڵبژاردەی مەکسیک و ئەمریکا لە یاریگای ئێن ئاڕ جی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، ئەمریکا زوو گورزی خۆی وەشاند و لە خولەکی چوار لە رێگەی یاریزان ریچاردس گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام دوای ئەو گۆڵەی ئەمریکا، مەکسیک کۆنترۆڵی تۆپی کرد و لە خولەکی 27 رائول خیمینێز ئەنجامەکەی هێنایەوە خاڵی دەستپێک، نیوەی یەکەمیش بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، مەکسیک بەردەوام بوو لەسەر دروستکردنی مەترسی لەسەر گۆڵی ئەمریکا، تا ئەو کاتەی لە خولەکی 77 ئیدسۆن ئەلڤارێز گۆڵی پێشکەوتنی بە هەڵبژاردەکەی بەخشی.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی مەکسیک کۆتایی هات، بەم ئەنجامە مەکسیک بووە پاڵەوان و ژمارەی نازناوەکەی لە خەزێنەکەیدا بۆ 13نازناو بەرزکردەوە.