یانەی مانچستەر سیتی لە مانگی یەکی ساڵی رابردوو نیکۆ گۆنزالێسی لە یانەی پۆرتۆوە گواستنەوە ریزەکانی، ئەویش بۆ جێگرتنەوەی رۆدری پاش پێکانە قورسەکەی یاریزانەکە، نیکۆ کە لە لاماسیا پێگەیشتووە لەگەڵ چوونی بۆ تیپەکەی گواردیۆلا هەر بە زووی تووشی پێکان بوو، ئەمەش وایکرد هیواکانی کە لەسەری هەڵچنرابوون بەرەو کزی بڕۆن.
لە ئێستاشدا بەگوێرەی رۆژنامەی بیڵد، بەڕێوبەری کارەکانی ناوەڕاستکارە 23 ساڵانەکە لەگەڵ چەند یانەیەک گفتوگۆ دەکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ داهاتووی ئەو یاریزانە، سعودیەش یەکێکە لە شوێنە ئەگەرییەکانی نیکۆ.
رۆژنامەکە رونیشیکردووەتەوە، گۆنزالێز کە لە پۆرتۆوە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی مانچستەرەوە کرد، دوای ئەوەی نەیتوانیوە جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی بکاتەوە دەیەوێت بچێتە یانەیەکی تر و هەلی یاریکردنی زیاتری پێببەخشرێت.
وەرزش
گۆنزالێس دەیەوێت ریزەکانی مان سیتی بەجێبهێڵێت
پێش ساڵێک