ڤلاهۆڤیچ نایەوێت لەم هاوینەدا رووبکاتە خولی سعودی یاخود تورکی بەڵکوو ئامانجێتی لە یۆڤانتۆس بمنێتەوە و ساڵی داهاتوو ڕووبکاتە ئەیسی میلان.
بەهۆی کێشە لە نێوان دۆسان ڤلاهۆڤیج و کارگێری یانەی یۆڤانتۆس هێرشبەرەکە کەمترین خولەکی یاریکردنی پێدەدرێت و بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگە.
رۆژنامەی لیکیب بڵاویکردووەتەوە یانە گەورەکانی جیهان دەیانەوێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و ڤلاهۆڤیچ بگوازنەوە ریزەکانیان بەتایبەت هیلال و فەنارباخچە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە یۆڤی ئامادەیە لەم مێرکاتۆیەدا دەستبەرداری یاریزانەکەی بێت، چونکە ساڵی داهاتوو گرێىەستەکەی کۆتایی پێدێت و ئەوکات لە بەرێکردنیدا هیچ سودێکی دارای بەدەست ناهێنن بەڵام هێرشبەرەکە نایەوێت ڕووبکاتە خولی ئیتاڵی یاخود تورکی، بەڵکوو ئامانجی گەورەتری هەیە و دەیەوێت لە ئەوروپا بەدەستی بهێنێت.
لەلایەکیترەوە دۆسان ڤلاهۆڤیچ ئامانجێتی وەرزی داهاتووش لە خانمە پیرەکە بەردەوامبێت لە یاریکردن و پاشان هاوینی ساڵی 2026 پەیوەندی بە ریزەکانی ئەیسی میلان بکات و دووبارە لەژێر سەرپەرشتی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری یاری بکات.
وەرزش
ڤیلاهۆڤیچ وەرزی داهاتوو لەکام خول یاری دەکات؟
پێش ساڵێک