هۆیلاند دەیەوێت لە مان یونایتد بەردەوامبێت لە یاریکردن بەڵام ئەگەر یانەکەی بڕیاری فرۆشتنی بدەن پابەند دەبێت پێوەی.
بەهۆی هاتنی رۆبن ئەمۆریم بۆ راهێنەرایەتیکردنی یانەی مانچستەر یونایتد واچاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری گەورە لە شەیتانە سوورەکاندا ڕووبدات.
فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە یەکێک لەو یاریزانانەی داهاتووی بە نادیاری ماوەتەوە راسمۆس هۆیلاندە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە هێرشبەرەکە ئامادەیە پابەندی گرێبەستەکەی بێت و لە یونایتد بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر یانەکەی بڕیاری فرۆشتنی بدەن رازی دەبێت، چونکە نایەوێت لەسەر کورسی یەدەگ بێت لە وەرزی نوێدا.
ئەستێرە دانیمارکییەکە لەلایەن ئینتەر میلانی ئیتاڵییوە گرنگی پێدەدرێت و پێشبینی دەکرێت لەئەگەری رۆیشتن لە مانچستەر یونایتد راستەوخۆ ڕووبکاتە نێرات زۆری.
گرێبەستی هۆیلاند لەگەڵ شەیتانە سورەکان سێ ساڵی ماوە و لەگەڵ یانەکەی بەشداری 95 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 26 گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.