مارێسکا رایگەیاند نابێت یانەیەکی وەک چێڵسی بیانوی بەرزی پلەی گەرما بهێنێتەوە و بەڵکوو پێویستە خۆیانی لەگەڵدا بگونجێنن.
ئینزۆ مارێسکا پێش ڕووبەڕووبونەوەی فلۆمینێنزی وتی لەم پاڵەوانێتییەدا بەرامبەر دوو تیپی بەرازیلی یاریمان کردووە و ئێستا دەبێتە سێیەم یانە، بێگومان رکابەری بەهێزن و پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین.
وتیشی فلۆمینێنزی تەنها پێک نەهاتوون لە تیاگۆ سێلڤا بەڵکوو خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی زۆرباش و راهێنەرێکی زۆرنایابن.
مارێسکا جەختی لەوەکردەوە کە نابێت یانەیەکی وەک چێڵسی بیانوو بۆ کەشی یاریگاکە بهێنێتەوە و لەبەرامبەردا پێویستە خۆیانی لەگەڵدا بگونجێنن.
راهێنەرەکە بەردەوامبوو لە قسەکانی و ئاماژەی بەوەکرد هەموو هەوڵێک دەدەن لە پێناو دڵخۆشکردنی هاندەرانی یانەکەیان و گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی.
لە کۆتاییدا ئەوەی ئاشکراکرد کە متمانەی تەواوی بەسەرجەم یاریزانەکانی هەیە و باشترین پێکهاتە بۆئەم یارییە دادەنێت.