نیۆکڵۆ شیرای رۆژنامەنووس بڵاویکردووەتەوە، یانەی ناپۆلی بۆ گواستنەوەی نوا لانگ لەگەڵ ئایندهۆڤن گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەستێرە هۆڵەندییەکە پەیوەندی بە پاڵەوانی وەرزی رابردووی سێریا ئەی دەکات بەبڕی 28 ملیۆن یۆرۆ.
هێرشبەرە 26 ساڵانەکە گرێبەستێک بۆ ماوەی حەوت وەرز و تاوەکو هاوینی 2032 لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە واژۆ دەکات و مووچەی ساڵانەی دوو ملیۆن و 500 هەزار ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
نوا لە هاوینی 2023 بەبڕی 12 ملیۆن یۆرۆ لە کڵەب بروجی بەلجیکییەوە پەیوەندی بە ئایندهۆڤن کرد، نرخی ئێستای بە 25 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، پێشتر یاری بۆ یانەکانی ئەیاکس و توێنتیش کردووە لە خولی هۆڵەندا.
لانگوەرزی رابردوو بەشداری لە 44 یاری یانەکەی کرد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، تێیدا توانی 14 گۆڵ تۆماربکات و 12 گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی درووست بکات.
هێرشبەرەکە بەدرێسی هەڵبژاردەی هۆڵەنداش بەشداریی 14 یاریی کردووە، سێ گۆڵی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە
وەرزش
ناپۆلی رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ لانگی هۆڵەندی کردووە
پێش ساڵێک