یارییەکە ئەمشەو کاژێر 22:30 بەڕێوەدەچێت، هەردوو تیپ رۆژی دووشەممە دوایین مەشق و ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکە ئەنجامدا و ئامادەن بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی یارییەکە و بەدەستهێنانی بلیتێکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی عێراق.
یانەی نەورۆز راگەیێنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "هاندەرانمان لە یارییەکەدا ئامادەنابن"، لە بەرامبەردا چاوەڕواندەکرێت زیاتر لە 30 هەزار هاندەری زاخۆ لە یاریگەدا پاڵپشتیی یانەکەیان بکەن.
زاخۆ دوای بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق چاوی لەوەیە رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە بکات، بۆ ئەوەش پێویستە یارییەکەی ئەمشەو بباتەوە و بگاتە قۆناخی داهاتوو، لە ئەگەری بردنەوەی یارییەکەش یانەکە لە قۆناخی پێشکۆتاییشدا لە یاریگەی خۆیدا یاری دەکات.
یانەی نەورۆز لە دوایین کاتەکانیدا لەگەڵ قەحتان جسیر و دەیەوێت بەر لەوەی راهێنەرەکەی بڕوات ئەنجامێکی شایستە بەدەستبهێنێت.
وەرزش
یاریی لووتکەی قۆناخی هەشتی جامی عێراق لە زاخۆ دەبێت
پێش ساڵێک