هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و فلومینێنسی بەرازیلی رووبەڕووی یەکدەبنەوە و تیاگۆ سیلڤای، ئەستێرەی بەرازیلی رووبەڕووی یانەی پێشووی دەبێتەوە.
لە یەکەم یاریی ئەم قۆناخەدا ئەمشەو کاژێر 22:00 لەسەر یاریگەی مێت لایڤ هەردوو یانە رووبەڕووی یەکدەبنەوە و رکابەری لەسەر گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.
چێڵسی و فلومینێنسی رۆژی دووشەممە دوایین مەشق و ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکە ئەنجامدا و بۆ یارییەکە ئامادەن، یانە لەندەنییەکە لە مۆندیالی یانەکاندا 5 یاریی کردووە، سێ یارییان بەرامبەر یانە بەرازیلییەکان بووە، لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر فلامینگۆ دۆڕا، لە قۆناخی رابردوودا پاڵمێراسی کردە دەرەوە و ئەمشەویش رووبەڕووی فلومینێنسی دەبێتەوە.
یانەی فلومینێنسی تاکە یانەی ئەمریکای باشوورە لە پاڵەوانێتییەکەدا ماوە و دەیەوێت درێژە بە سەرکێشییەکانی بدات دوای ئەوەی لە قۆناخی رابردوودا سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی هیلالی سعودی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
وەرزش
ئەمشەو قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکان دەستپێدەکات
پێش ساڵێک