کۆناتێ ئامادەیە چاوەڕوانی ریاڵ مەدرید بکات و ساڵی داهاتوو بەشێوەی خۆڕای پەیوەندیان پێوەبکات.
ئیبراهیما کۆناتێ ئامانجێتی تاقیکردنەوەیەکی نوێ لە کاروانی وەرزشیدا ئەنجام بدات و ریزەکانی لیڤەرپوڵ بەجێبهێڵێت.
تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە بەرگریکارەکە خواستێکی زۆری هەیە بۆ یاریکردن لە ریاڵ مەدرید و ئامادەیە ساڵێک چاوەڕوانی ئەو یانەیە بکات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە لە ئێستادا یانەی شاهانە بەهۆی هەبوونی دین هاوسن و رۆدیگێر و مێلیتاو و ئەلابا نایانەوێت هیچ گرێبەستێک ئەنجام بدەن، بەڵام ساڵی داهاتوو ئەگەر زۆرە بیر لە هێنانی یاریزانێک بکەنەوە بۆ ئەو پێگەیە.
گرێبەستی کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و ئەگەر ریاڵ مەدرید بەڵێن بە یاریزانەکە بدات لەوکاتەدا دەیگوازنەوە ئەوا ئەستێرە فەڕەنسییەکە ماوەکەی درێژ ناکاتەوە و بەخۆڕای دەبێتە یاریزانی مێرێنگی.
ئیبراهیما کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەشداری 132 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی تاڕادەیەک باشیشی پێشکەشکردووە.