یاریزانی مەغریبی ئیبراهیم دیاز بێدەنگی خۆی شکاند لەبارەی داهاتووی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لەژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆ. 

ڕۆژنامەی مەدرید - بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕایگەیاند ، سەڕەڕای نەبوونی ئیندریک و سنورداربوونی یاریکردنی ڕۆدریگۆ  بەڵام برایم دیاز نەیتوانیوە لە دواین یاریەکانی ریاڵ مەدرید بەشداربێت ئەمەش وایکردوە پرسیار لە داهاتووی خۆی بکات لە یانەکە. 

ڕاشیگەیاندوە کە چابی ئەلۆنسۆ گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ و ڕەوانی لەگەڵ برایم کردووە و داوای لێبوردنی کردووە بەهۆی نەدانی دەرفەتی یاریکردن هەروەها وتویەتی ، هیچ ڕەخنەیەکم لێت نیە بەڵکو بە پێچەوانەوە زۆر بە باشی مەشق دەکەیت.

لە پاش هاتنی ڕاهێنەرە نوێیەکە دیاز زۆر دەرفەتی پێنەدراوە بەهۆی پێشبڕکێی توندی نێوان یاریزانە یەدەگەکان بۆ پێکهاتەی سەرەکی یاریەکان ، وە گرنگی پێدانی ڕاهێنەرەکە بۆ ئاردا گولەر هەریەک لە برایم دیاز و ئیندریک و ڕۆدریگۆی بێ هیوا کردووە ، ئەمەش وای لە دیاز کردووە دوو دڵ بێت لە نێوان مانەوە لە ڕیاڵ مەدرید و چوون بۆ یانەیەکی تر .