ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت لوکمان بگوازێتەوە ریزەکانی و ئەتڵانتاش ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ زیاتر بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنیان چاوییان لە گواستنەوەی یاریزانێکی باشە بۆ ئەو پێگەیە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە ئەتلەتیکۆ دەیەوێت ئادیمۆلا لوکمان لە ئەتڵانتا بگوازێتەوە و وەرزی داهاتوو سود لە تواناکانی وەربگرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە یانە ئیتاڵییەکە ئامادەن یاریزانەکەیان بفرۆشن، بەڵام لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لێی داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.
ئاس جەختی لەوەکردووتەوە کە ئەتلەتیکۆ مەدرید قورسە ئەو بڕەی بۆ دابین بکرێت هەربۆیە هیوادارارە بە رێککەوتن لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە نرخەکەی کەمتر بکرێتەوە.
گرێبەستی ئەستێرە نێجیرییەکە لەگەڵ یانەکەی دووساڵی ماوە و بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەتڵانتا ناتوانێت لەگەڵ تیپێکدا گفتوگۆ ئەنجام بدات.
ئادیمۆلا لۆکمان لەگەڵ ئەتڵانتا بەشداری 118 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 52 گۆڵ و 22 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی باشیش پێشکەش بکات.
وەرزش
ئەتلەتیکۆ ئەستێرەیەکی خولی ئیتاڵیا دەگوازێتەوە
پێش ساڵێک