مۆندیالی یانەکان چێڵسی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە فلومینێنزی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.
لە یاریی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی یانەکان، یانەی چێڵسی ئینگلیزی و فلومینێنزی بەڕازیلی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، بلوز کۆنترۆڵی یاریگای کرد و یارییەکی نایابی ئەنجامدا، جۆواو پێدرۆش لە خولەکی 18 بە گۆڵێکی سەرنجراکێش بەرهەمەکەی چنییەوە، لە بەرامبەردا فلومینێنزی بە هێرشی پێچەوانە یاریی دەکرد، بەڵام هیچ مەترسییەکی گەورەیان بۆ سەر گۆڵی چێڵسی دروستنەکرد.
لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان سیناریۆ بەردەوامبوو، تیپەکەی مارێسکا لە نیوەی دووەمیش کۆنترۆڵی یاریگای کرد و جۆواو پیدرۆ لە خولەکی 56 گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی نووسیەوە، تا کۆتاییش یارییەکە بەو شێوەیە مایەوە.
سەرەنجام دوو گۆڵی بێوەڵام بووە ناونیشانی یارییەکە لە سودی چێڵسی، بلوز گەیشتە یاریی کۆتایی و فلومینێنزی ماڵئاوایی کرد.
ئەمشەویش کاتژمێر 10، لە یارییەکی دیکەی قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، براوەیان دەگاتە کۆتایی و بەرامبەر چێڵسی یاریی دەکات.