ریال مەدرید دەستی بە دانووستانەکانی گواستنەوەی کارێراس کردووەتەوە و یاریزانەکە نزیکە لە پەیوەندی کردن پێیانەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ یانەی بەنفیکا دەستی بە دانووستانەکانی گواستنەوەی ئەلڤارۆ کارێراسی ئیسپانی کردووەتەوە.
رۆژنامەکە دەڵێت: کارێراس هەفتەی رابردوو قسەی لەگەڵ بەرپرسانی ریاڵ مەدرید کردووە، لە ئێستادا بەرگریکارە ئیسپانییەکە بەراورد بە هەموو کاتەکان نزیکترە لە یانەی شاهانە.
ئەمە لە کاتێکدا، دەنگۆی شکستی دانووستانەکانی نێوان هەردوولا بۆ گرێبەستی کارێراس هەبوو، هەروەها سەرچاوەکان پشتراستیانکردەوە، بەهۆی خراپی دۆخی دانووستانەکان، کارێراس بایکۆتی یاریی بەنفیکای لە بەرامبەر چێڵسیدا کردبێت لە مۆندیالی یانەکان.
ئەستێرە ئیسپانییەکە تەمەنی 22 ساڵە، وەرزی رابردوو بە درێسی یانەی بەنفیکا بەشداری 53 یاریی کرد و توانی بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ و پێنج ئەسیست بەشداری لە نۆ گۆڵدا بکات