كۆنگرەی رۆژنامەوانی چابی ئەلۆنسۆ پێش یاری نێوان ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان هەڵوەشایەوە.
بەهۆی خراپی كەش وهەواوە گەشتی شاندی ریاڵ مەدرید لە شاری میامیەوە بۆ شاری نیویۆرك دواكەوت ئەمەش بووە هۆی ئەوەی یانە ئیسپانییەكە بە فەرمی داوا لە فیفا بكات كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانەكان بەرامبەر پاریس سان جێرمان ئەنجام نەدەن.
فیفا داواكارییەكەی ریاڵ مەدریدی پەسەند كرد و كۆنگرەی رۆژنامەوانیان ئەنجام نەدا، بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركاش، وا بڕیاربوو تیبۆ كۆرتوا و فیدی ڤاڵڤێردیش هاوشانی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر بەشداری كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە بكەن.
وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 10، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای مێتلایف رووبەڕووی پاریس سان جێرمان ببێتەوە لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانەكان، براوەی ئەم یارییە دەگاتە یاری كۆتایی و لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەرامبەر چێڵسی ئینگلیزی یاری كۆتایی ئەنجامدەدات.