ئەلۆنسۆ ئاماژەی بەوەکرد یارییەکی زۆر خراپییان ئەنجامداوە و پێویستە هەڵەکان چارەسەر بکەن.
پاش شکستەکەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان چابی ئەلۆنسۆ وتی بەگشتی ئاستی تیپەکەی خراپبووە و بەتەنها مباپێ و ڤینیسۆس بەرپرسیارنین لەم شکستە.
وتیشی بەهۆی بڕیاری تەکتیکییوە یاریم بە رۆدریگۆ نەکرد و یارییەکە وای دەخواست هەندێک گۆرانکاری بکەم بۆئەوەی ئەنجامەکە کەم بکەینەوە.
ئاماژەی بەوەکرد پاریس سان جێرمان پرۆژەیەکی ناوازەی هەیە و خاوەنی راهێنەرێکی باشە بەراستی یارییەکی زۆرباش ئەنجام دەدەن.
راهێنەرە ئیسپانییەکە لەدرێژەی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە کە ئاستێکی خراپییان پێشکەشکردووە و پێویستە هەڵەکانیان چارەسەربکەن.
ئەلۆنسۆ ئەوەی ئاشکراکرد کەدەیەوێت تیپێک دروست بکات هەموان پێکەوە کار بکەن لە یاریگادا و خاوەنی رۆحیەتێکی بەرزبن.
سەبارەت بە ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ راهێنەرە ئیسپانییەکە وتی بێگومان هەوڵی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان دەدەین و لەهەر پێگەیەکی یاریگا یاریزانمان بوێت دەیگوازینەوە