شتیگن دەبێتە رێگر لە بەردەم یانەی بەرشەلۆنە لەگواستنەوەی ئەدیمولا لووکمان لە ئەتالانتاوە.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئەدیمۆلا لووکمانی یاریزانی باڵی نەیجیریا کە یاری بۆ یانەی ئەتالانتای ئیتاڵی دەکات، لە ڕاداری بەرشەلۆنەدایە بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبەری یانەکە بەهێزتر بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوبەری کارەکانی لوکمان هەمان بەڕێوبەری کارەکانی گۆڵچی ئەڵمانی تێر شتیگنە، کە لەم دواییانەدا پەیوەندیی لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنەدا ئاڵۆز بووە سەبارەت بە ڕۆیشتنی لە تیپەکە.
دەشڵێت؛ ئاتالانتا ئامادەیە دانوستان بکات بۆ فرۆشتنی یاریزانە نەیجیرییەکەی بە کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ، هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەش سەرسامییەکی زۆری خۆی بۆ تواناکانی لوکمان دەربڕیوە.
بەڵام پێش هەموو شتێک دەبێت یانەی بەرشەلۆنە لە شتیگن رزگاری ببێت، ئینجا دەتوانێت گرێبەستێکی گەورەی وەک گواستنەوەی لووکمان ئەنجام بدات، تاکو هێڵی هێرشبەری یانەکەی بەهێز بکات.