بایرن دەیتوانی بە بڕی دوو ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ هالاند بکات بەڵام رەتیانکردووەتەوە.
هێرمان گێرلاند ڕاهێنەری ئەفسانەیی ئەڵمانیا و بایرن وردەکارییەکی سەرنجراکێشی پشت هەوڵی بایرن میونشنی بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی نەرویجی لە سەرەتای ژیانی وەرزشیدا ئاشکرا کرد.
گێرلاند دەڵێت: پێشنیارم کرد بایرن گرێبەست لەگەڵ هالاند بکات کاتێک لە یانەی مۆڵد بوو، ئەو هاتە میونشن بۆ دانوستان، وە ویستی مووچەی مانگانەی لە نێوان 10 بۆ 15 هەزار یۆرۆدا بێت، بەڵام دەکرا بە کەمتر لە دوو ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵدا بکرێت.
دەشڵێت: لەو کاتەدا کارگێڕی بایرن میونشن ڕازی نەبوو بەو بڕە پارەیەی کە داوای دەکرا، هەروەها بەو موچەیەش رازی نەبوو کە کەسوکاری یاریزانەکە داواین دەکرد.
وتیشی: پێش ئەوەی لە ساڵی 2015 ئۆپامیکانۆ بچێتە سالزبۆرگ، دەکرا بە نزیکەی دوو ملیۆن یۆرۆ بیگوازینەوە، بەڵام دواتر هەمان یاریزانمان بە بڕێکی زیاتر گواستەوەa