دیمبلی پاڵێوراوی یەکەمی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆرە و مباپێ لە پلەی حەوتەمدایە.
رۆژنامەی لو باریزیانی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، راپرسیەکیان ئەنجامداوە کە رۆژنامەنووسەکانی جیهان بەشداریان کردووە لە دەنگداندا بەمەبەستی دیاریکردنی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر.
رۆژنامەکە دوپاتیکردووەتەوە کە لە راپرسیەکەدا پشت بەستراوە بە کۆمەڵێک پێوەر کە گرنگترینیان ئاستی تاکە کەسی لە وەرزەکەدا لەگەڵ دەستکەوتە بە کۆمەڵەکان و بردنەوەی نازناوەکان، وە هەروەها رۆحیەتی رکابەری کردن.
ئاماژەی بەوەشداوە کە عوسمان دیمبلی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بە کۆکردنەوەی 155 خاڵ بە پاڵێوراوی یەکەمی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دیاریکراوە بەهۆی ئەوەی ۆڵی سەرەکی هەبووە لە بردنەوەی نازناوەکان بۆ یانەکەی.
لامین یاماڵی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەش بە هۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کردووە بە کۆکردنەوەی 127 خاڵ لە پلەی دووەمی پاڵێوراوەکاندایە، هەریەکە لە ڤیتینیا بە 100 خاڵ و ئەشرەف حەکیمی بە 62 خاڵ و محەمەد سەڵاح بە 52 خاڵ و نونۆ میندێش بە 36 خاڵ لە پلەکانی سێیەم تا شەشەمدان.
کیلیان مباپێش کە وەرزی یەکەمی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەڕێکرد لە پلەی حەوتەمی پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆردایە، دۆناروما و رافینیا و پێدری لە پلەکانی هەشتەم و نۆیەم و دەیەمدان