چێڵسی میلانی بێهیوا کرد و داوای 115 ملیۆن یۆرۆ دەکات بەرامبە فرۆشتنی جاکسۆن.
لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بە دوای هێرشبەرێکدا دەگەرێت کە بیگوازێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نیکۆلاس جاکسۆنی هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی کردووەتە ئامانج.
ئاماژەیان بەوەشدابوو کە یانە ئیتاڵیەکە پلانی ئەوەیان داڕشتووە کە بە شێوازی خواستنی یەک وەرز و دواتر مافی کڕینەوە ئەو یاریزانە بگوازنەوە یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی دوپاتیکردەوە کە بەرپرسانی چێڵسی بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو یانە ئیتاڵییەکەیان بێهیوا کرد لە گواستنەوەی ئەو هێرشبەرەیان.
ئاشكرایکردووە، یانە لەندەنییەکە ئامادەیە تەنها بە شێوەی هەمیشەیی دەستبەرداری جاکسۆن ببێت بەک بە خواستن، جگە لەوەش داوای بڕی 115 ملیۆن یۆرۆ دەکات بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە