لویس ڤان گال ڕاهێنەری بەناوبانگی هۆڵەندا باسی لە تەندروستی خۆی کرد دوای چارەسەرکردنی گرێیەکی خراپ.
دوو ساڵ لەمەوبەر چەند نەشتەرگەرییەکم ئەنجامدا. سەرەتا هەموو شتێک خراپ دەڕۆیشت، بەڵام لە کۆتاییدا هەموو شتێک بە باشی کۆتایی هات و ئێستا هەست بە باشی دەکەم. من هەر چەند مانگێک جارێک پشکنینم بۆ دەکرێت و هەموو شتێک باشە."
چەند ساڵێک لەمەوبەر ڕاگەیەنرا کە ئەو ڕاهێنەرە تەمەن 73 ساڵە تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە.
لویس ڤان گال لە ماوەی کارکردنیدا وەک ڕاهێنەر سەرپەرشتی یانەکانی گەورەی کردووە وەک مانچستەر یونایتد و ئایاکس و ئەی زێد ئەلکمار و بەرشەلۆنە و بایرن میونشن و هەروەها هەڵبژاردەی هۆڵەندا.
پێشتر لە سەرەتای ساڵی 2022 تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بوو و بە سەرکەوتوویی چارەسەری بۆ کرا، لەوانە 25 دانیشتنی تیشک.
لەو کاتەوە ڤان گال چارەسەری نەخۆشییەکە دەکات، تەنانەت لە مۆندیالی 2022، لەوێ بەردەوام بوو لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەبێ پچڕان
وەرزش
ڤان گال ڕایدەگەیەنێت کە شەڕەکەی لەگەڵ شێرپەنجە بردووەتەوە
پێش ساڵێک