جامی جیهانی یانەکان تەنها یاریی ماوە و سبەینێ لە یاریی کۆتاییدا هەردوو یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و چێڵسی ئینگلیزی رووبەڕووی یەکدەبنەوە و براوەیان دەبێتە پاڵەوان.
یانە فەرەنسییەکە لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەدەستهێنا و گەیشتنی بە یاریی کۆتایی مسۆگەر کرد.
لە بەرامبەردا یانە لەندەنیەکە لە هەمان قۆناغدا توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی فلۆمینێنزی بباتەوە و سەرکەوتن بۆ یاریی کۆتایی پاڵەوانیتییەکە بەدەستبهێنێت.
پاریس کە باشترین وەرزی بەڕێکرد بە بردنەوەی نازناوەکانی چامپیۆنز لیگ و خولی فەرەنسا و جامی فەرەنسا، دەیەوێت بە پاڵەوانبوون لە جامی جیهانی یانەکان ژمارەی نازناوەکانی وەرزەکەی بگەیەنێت بە چوار نازناو.
یانەی چێڵسیش ئامانجی بەدەستهێنانی دووەم نازناوە لە وەرزەکەدا دوای ئەوەی نازناوی کۆنفرانس لیگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە یانەی ریاڵ بیتیس لە یاریی کۆتاییدا