ئارنۆڵد دوپاتیکردەوە عێراق دەگەیەنێتە مۆندیال و گرنگیش بە رووبەڕووبونەوەی هیچ هەڵبژاردەیەک نادات.
گراهام ئارنۆڵدی راهێنەی هەڵبژاردەی عێراق لە لێدوانێکیدا بڵاویکردەوە کە دوای کشانەوەی سعودیە بڕیاریدا بەشداری جامی تایلەند بکەن چونکە نەیویستووە بەرامبەر سعودیە یاریی بکات و دەیەوێت لەو جامەدا بە باشترین شێوە ئامادەکاری بکەن بۆ پاڵاوتنەکان.
ئارنۆڵد وتی، من ئێستا دەیڵێم لە مانگی 10ی ئەمساڵدا هەڵبژاردەی عێراق دەگەیەنمە مۆندیالی 2026 و دەبیت بەشداری لەو پاڵەوانێتییەدا بکات بە هەر شێوەیەک بێت.
وتیشی، گرنگی بەوە نادەم کە رووبەڕووی کام هەڵبژاردانە دەبینەوە لە قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال، ئێمە دەبێت ئامادەبین بۆ هەموو یارییەک، متمانەی زۆرم بە هەڵبژاردەکەم هەیە و توانای ئەوەمان هەیە هەموو یارییەک ببەینەوە.
دەشڵێت، پێویستە کار لەسەر پەرەپێدانی خولی ناوخۆیی عێراق بکەین و رێکخستنی ساڵنامەی خشتەی یارییەکان باشتر بکرێت تا زۆرترین سوودی هەبێت بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ئەو وڵاتە.
لە کۆتاییشدا دوپاتیکردەوە، کاتێک راهێنەری ئوستراڵیا بووە بە هیچ شێوەیەک حەزیان بە رووبەڕووبونەوەی عێراق نەکردووە چونکە دەیانزانی کە یاریزانی نایابیان هەیە و لە یارییەکەشیان بەرامبەر کۆریای باشوور باشترین ئاستیان پێشکەش کرد.
وەرزش
ئارنۆڵد: مانگی 10ی ئەمساڵ عێراق دەگەیەنمە مۆندیال
پێش ساڵێک