بەفەرمی پیۆلی بووە راهێنەری فیرۆنتینا و گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2028 بەردەوام دەبێت.
یانەی فیرۆنتینا لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا بڵاوییانکردەوە کە باش گفتوگۆیەکی زۆر لە کۆتاییدا لەگەڵ ستیڤانۆ پیۆلی گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی و ئەو راهێنەرە وەرزی نوێ سەرپەرشتی یانەکەیان دەکات.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە گرێبەستی پیۆلی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2028 دەبێت و لەنزیکترین کاتدا سەرپەرشتی ئامادەکارییەکان دەکات بۆ خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ.
راهێنەرە 59 ساڵانەکە لە ئیتاڵیا ئەزموونێکی باشی هەیە و بەجۆرێک راهێنەرایەتی گرنگترین یانەکانی پارما و ئەیسی میلان و ئینتەر میلان و بۆڵۆنیا و لازیۆی کردووە لە وەرزی 2021 بۆ 2022 توانیوێتی نازناوی سێریا ئەی بۆ رۆسۆنێری بباتەوە.
لەلایەکیترەوە ستیڤانۆ پیۆلی وەرزی رابردوو راهێنەری نەسڕ بوو بەڵام نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە و پلەی سێیەمی خولی رۆشەنی بۆ بەدەست هێنان، هەربۆیە لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.
وەرزش
بەفەرمی پیۆلی بوە ڕاهێنەری یانەیەکی گەورە
پێش ساڵێک