چەند دزێک بە چەکەوە هێرشیان کردووەتەوە سەر ماڵی خەزووری مۆلینا و هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هەشت چەکداری دەمامکدار هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی خەزووری ناهوێل مۆلینای ئەستێرەی ئەرجەنتین و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، هێرشەکە لە کاتژمێر هەشت و 30 خولەکی ئێوارە روویداوە، ماڵی خەزووری مۆلینا نانیان خواردووە و سەیری تەلەفیزیۆنیان کردووە، بەڵام لەپڕ هەڵیان کوتاوەتە سەریان.
رووداوەکە حەوتی حوزەیران و لە بۆینس ئایرس روویداوە و بەپێی ئەوەی لە کامێراکانی چاودێری دیارە و خەزووری یاریزانەکان روونیکردووەتەوە، پێیان وتووە ئەگەر پارەمان پێ نەدەیت دەتکوژین.
ئاشکراشیان کردووە، دزەکان کەمێک پارەیان بردووە، بەڵام پۆلیس زوو گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە، دوای شەڕە تەقە و پێکدادانێکی زۆر، سێ لە تاوانبارەکان دەستگیرکراون و پێنجیشیان هەڵاتوون
وەرزش
دزی لە ماڵە خەزوورانی هاوڕێیەکی مێسی کراوە
پێش ساڵێک